
SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت. بۆ سبەی شەممەش هەمان ڕەوش بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما لە هەر دو ڕۆژەكەدا نزیك دەبن لە یەكترەوە، بێ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەكی بەرچاو ڕووبدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، مەودای بینینیش 7 بۆ 9 كیلۆمەترە، بۆ سبەی شەممەش پێشبینی دەكرێت ئاسمان هەر لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور بمێنێتەوە، خێرایی با وەك خۆی دەبێت و مەودای بینینیش كەمێك باشتر دەبێت و دەگاتە 8 بۆ 10 كیلۆمەتر.
كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، كە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نزیك دەبنەوە لە یەكتر، هەروەها بۆ سبەی شەممەش پلەكانی گەرما وەك تۆمارەكانی ئەمڕۆ دەمێننەوە و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینن، كە ئەمەش كەشێكی جێگیر دەبەخشێتە ناوچەكە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی؛
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
10كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









