ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە

0
12

SNN-

ماڵپەڕی ئەکسیۆسـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پیلانەکانی تاران بۆ تـ.ـیـ.ـرۆ.رکردن گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو؛ ئەمەش بەپێی یاداشتنامەیەک کە 23ـی تشرینی یەکەم ئاراستەی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کراوە.

راشیگەیاندووە، لە یاداشتنامەیەکی ناپۆلێنکراودا (نانهێنی)، جەی کلایتن، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی هۆشداریی داوەتە مارکۆ ڕۆبیۆ بەوەی پێویستە ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی پەیوەستن بە پیلانەکانی تـ.ـیـ.ـرۆرکردنی ئێران، بە ژمارەیەکی زیاتری ئەو هاووڵاتی و بەرپرسە ئەمریکییانە بدرێت کە ئەگەری هەیە بکرێنە ئامانج، نەک تەنیا ئەو کەسانەی ئێستا ڕێگەیان پێدراوە زانیارییەکان ببینن.

ئاشکراشی کردووە، یاداشتەکە بە دیاریکراوی ناوی هیچ ئامانجێک، وڵاتێکی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان سروشتی پیلانەکانی دەستنیشان نەکردووە، بەڵام ئاماژە بەوە دەدات ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی پشتی پێ بەستراوە، پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەدا هاوبەش کراوە.

هاوکات بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، کە ئەم زانیارییە هەواڵگرییانە یەکێک بوون لەو هۆکارانەی وای لە وەزارەتی دەرەوە کرد ژمارەی کارمەندانی لە چەندین باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەم بکاتەوە، ئەوەش لە سایەی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە هەڵگیرسانی ململانێیەکی هەرێمیی بەرفراوانتر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this