ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە

0
14

SNN-

کاریگەرییەکانی جەنگی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ڕەنگدانەوەی لەسەر هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا هەبووە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا لە 3ی تشرینی دووەمی 2026، قەیرانە ئابوورییەکان و دەرئەنجامەکانی جەنگی ئێران بوونەتە تەوەری سەرەکیی هەڵبژاردنەکە. بۆ یەکەمجار، دۆناڵد ترەمپ دانی بەوەدا نا کە جەنگی ئێران هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

بەپێی دوایین ڕاپرسیی ئاژانسی ئەسۆشێتد پریس، تێچوی ژیان و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی دەنگدەرانی هەردوو حزبی دیموکرات و کۆمارییەکن؛ بە جۆرێک کە 8 لە هەر 10 دەنگدەر پێیان وایە دەبێت یەکەم کاری کۆنگرێس کەمکردنەوەی تێچووی ژیان بێت، و نزیکەی 70%ـی هاووڵاتیانیش دەیانەوێت کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران لە پێشینەی کارەکاندا بێت. لە بەرانبەردا، تەنها ڕێژەیەکی کەم داوای لێکۆڵینەوە لە دەسەڵاتی ترەمپ یان پشتگیری لە بەرنامەکانی دەکەن.

ئەم پێشهاتانە لە دوای ئەوە هاتن کە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوکردەوە سوپای پاسداران حەوت کەشتیی نەوتهەڵگری کردووەتەوە ئامانج، و بەو هۆیەوە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبووەوە و سنووری 114 دۆلاری تێپەڕاند، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مانگی ئایارەوە تۆمار کرابێت.

لە ناوخۆی ئەمریکاشدا، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بە ڕێژەیەکی بەرچاو و قورسبوونی بژێویی ژیان، وایکردووە ئەم هەڵبژاردنە گرنگییەکی بێوێنە بەدەستبهێنێت و قەیرانە ئابوورییەکان چارەنووسی یەکلاکەرەوەی بن بۆ ئەنجامەکانی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this