لە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە

0
14

SNN-

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر و لە قوڵایی 10کیلۆمەتر، شاری ناچۆی لە تیبتی باشووری چین هەژاند.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، تا ئێستا لانیکەم، بەهۆی بومەلەرزەکەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە، 65 کەسیش بریندارن، کە رەوشی 11ـیان خراپە و جگە لە زیانی گیانیی، زیانی مادی زۆریشی لێکەوتووەتەوە و زیاتر لە 330 باڵەخانە و خانوش بەهۆی بومەلەرزەکەوە روخاون یاخود زیانیان بەرکەوتوە.

بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە، لە چەندین شار و ناوچەی دەوروبەری تیبت و پارێزگای چینگهای هەستی پێکراوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی رزگارکردنی هاووڵاتیان و بەردەوامیش ئاماری قوربانییەکان بەرزدەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this