
بەهای نەوت
SNN
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئەیلولی 2023، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی وزەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 95 دۆلار و 18 سەنتە، بەراورد بە دوێنێ 2 دۆلار و 20 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 91 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشتر ئەلکساندەر نۆفاک جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاندبوو، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەوەنەوە و رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوەکە رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی 2024.
بەپێی راپۆرتی ناوەندەکانی وزە، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ناوەندی کۆگاکردنی نەوتی بازرگانیی ئەمریکا لە ناوچەی کوشینگ لە ئۆکلاهاما، نزیکەی 1 ملیۆن کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ تەنیا 22 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش کەمترین ئاستییەتی لە مانگی 7ـی ساڵی 2022ـوەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









