قوباد تاڵەبانی: سەرۆک مام جەلال هەر موڵکی یەکێتی نەبووە، بەڵکو هی هەموو کوردە

SNN
لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال_دا قوباد تاڵەبانی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسینێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا دەڵێت: “ژمارەی ئەو سەرۆک و سەرکردانەی لە نمونەی سەرۆک مام جەلال-ن زۆر کەم و دەگمەنن کە ئەوەندە بەشکۆ و مەزن بن، تەنانەت لای نەیارەکانیشیان رێزلێگیراوبن و دوای خۆیان ببنە قوتابخانەیەک”.
دەقی نوسراوەکەی قوباد تاڵەبانی….
لاپەڕەکانی مێژووی هەر گەلێک پڕە لە چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو سەرۆک و سەرکردە و رابەرانەی کە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەیان بۆ گەلەکەیان بەدیهێناوە، بەڵام نەک هەر لە مێژووی گەلێکدا بەڵکو لە مێژووی جیهانیشدا ژمارەی ئەو سەرۆک و سەرکردانەی لە نمونەی سەرۆک مام جەلال-ن زۆر کەم و دەگمەنن کە ئەوەندە بەشکۆ و مەزن بن، تەنانەت لای نەیارەکانیشیان رێزلێگیراوبن و دوای خۆیان ببنە قوتابخانەیەک بۆ سیاسەت و نەوە لە دوای نەوە باس لە گەورەیی و خەبات و سیاسەت و حەکیمییان بکرێت.
راستە سەرۆک مام جەلال دامەزرێنەر و سەرۆک و رابەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بەڵام ئەو هەر موڵکی یەکێتی نەبووە، بەڵکو هی هەموو کوردە.
راستە سەرۆک مام جەلال زیاتر لە ٦٠ ساڵ لەپێناو کورددا خەباتی کرد، بەڵام بەهۆی سیاسەتی حەکیمانەی لە چارەسەرکردنی کێشەی عێراقییەکان، ئەمڕۆ هەموو عێراقییەکان بە موڵکی خۆیانی دەزانن.
راستە سەرۆک مام جەلال سەرۆکێکی کورد و سەرۆک کۆماری عێراق بوو، بەڵام بەهۆی خەبات و تێکۆشانی بۆ داکۆکیکردن لە ئازادی و هەوڵەکانی لەپێناو دیموکراسیدا، لای ئازادیخوازان و دیموکراسیخوازانی جیهانیش سەرۆکێکی رێزلێگیراوە.
مام چەتری کۆکەرەوەی ئەو کەس و لایەنانە بوو کە ناکۆکی و گرفتیان هەبوو و حەکیمی چارەسەر و ئاشتەواییان بوو لەپێناو بەرجەستە کردنی ئارامی و بەرژەوەندیی گشتیدا.
تا رۆژان و ساڵان تێپەڕدەبن زیاتر درک بە ئازاری غیابی مام دەکەین، تا قەیرانەکان و ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق قوڵتر دەبنەوە، زیاتر لە حکیمەت و سیاسەتی مام تێدەگەین کە چۆن بەرپرسیارانە و دووربینانە ئیدارەی ناکۆکییەکانی کردوە و رێگربووە لەوەی قوڵبوونەوەی ناکۆکی نێوان دوو لایەن و چەند لایەنی سیاسی ژیان و داهاتووی خەڵک بخاتە مەترسییەوە. لە خۆڕا نەبوو کە لە لوتکەی بێهیواییدا هەمیشە مام جەلال تروسکایی هیوایەک بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە یادی شەش ساڵەی کۆچی دواییدا باشترین رێز و وەفا بۆ سەرۆک مام جەلال، نوێکردنەوەی بەڵێنی بەردەوامبوونە لەسەر رێبازەکەی، باشترین وەفا ئەوەیە لە ڕێ و رێبازەکەی تێبگەین و کاری لەسەر بکەین. بۆ ئەمساڵیش بەستنی سەرکەوتووانەی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، باشترین وەفا و پاداشتی یەکێتییەکان بوو بۆ روحی بەرزی سەرۆک مام جەلال.
یادت بۆ هەمیشە لە دڵماندایە و رێبازیشت بۆ هەتا هەتایە لە هزرماندایە..
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









