ئاشكرا بوو كێ رێگره له‌به‌رده‌م ناردنى مووچه به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له به‌غداوه

دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى سه‌ره‌كى له‌به‌رده‌م ناردنى پاره له به‌غداوه بریتیه له حكومه‌تى هه‌رێم، چونكه داتاى مووچه‌خۆران راده‌ستى به‌غدا ناكات، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى عێراقى پێیباشه راسته‌وخۆ مووچه دابه‌شبكات بۆ ئه‌وه‌ى مووچه تێكه‌ڵى كێشه‌ى سیاسى نه‌كرێت”.
دوێنێ دووشه‌ممه 2ى تشرینى یه‌كه‌م، فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتى، كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ى نوێ و یه‌كگرتوو واژوویان كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له به‌غداوه و له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانكیه‌وه خه‌رج بكرێت. هاوكات نووسراوه‌كه‌یان ئاراسته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “ئێمه واژووه‌كانمان كۆكردوونه‌ته‌وه و واژووه‌كه‌مان ئاراسته سه‌رۆكوه‌زیران كردووه، به‌هیواین بتوانین حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكیه‌وه بتوانێت راسته‌وخۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆران دابه‌شبكات و مووچه‌خۆران رزگاریان بێت له‌م گێرمه و كێشمه‌یه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى عێراقى چییه له‌و باره‌یه‌وه؟ سۆران عومه‌ر وتى: “حكومه‌تى عێراقى پێى باشه خۆى مووچه دابه‌شبكات، به‌ڵام به‌دواى رێگه‌چاره‌یه‌كى یاساییدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن”.
به وته‌ى سۆران عومه‌ر، “به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ئه‌م هه‌وڵه هه‌یه”، و ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ربه‌ستى گه‌وره‌یه، چونكه ئاماده نییه داتاى دروستى مووچه‌خۆران راده‌ستى به‌غدا بكات، له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به منیان وت: حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه زانیارى مووچه‌خۆرانمان راده‌ستبكات، بۆیه ئه‌مه به‌ربه‌ستێكى گه‌وره‌یه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “حكومه‌تى هه‌رێم پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه بدات، ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌كى نامێنێت، هه‌ربۆیه رێگرى سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م دابه‌شكردنى مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









