گۆڕینی مامەڵەداراییەكان لە دۆلارەوە بۆ دینار كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان دەبێت

دۆلار و دینار
SNN- عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی بڕیاریدا كە لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵەداراییەكان لە دۆلارەوە دەكرێن بە دینار، بە وتەی شارەزایەكی بواری ئاڵوگۆڕی دراوەكان ئەم بڕیارە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخی كاڵاو شەمەك بەتایبەت خانووبەرە و ئۆتۆمبێل دەبێت هەروەك كاریگەریشی دەبێت لە دابەزینی نرخی دۆلار.
شاخەوان فەلاح، شارەزا لە ئاڵوگۆڕی دراو خاوەن كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی كە لەلایەن پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقییەوە دەرچووە تاڕادەیەك بڕیارێكی نوێ نییە، بەڵكوو پێشتریش بڕیاری لەو جۆرە دەركراوە بەڵام دواجار كار بە بڕیارەكە نەكراوە، بۆیە لە ئێستادا كە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، حكومەتی عێراقی ناچارە ئەو بڕیارە بە تەواوی بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لە زۆرینەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق كڕین و فرۆشتنی كاڵاكان بەتایبەت خانوو زەوی و ئۆتۆمبێل بە دینار مامەڵەیان پێوەدەكرێت تەنها لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە ئەو جۆرە مامەڵانە بە دۆلارە، بۆیە ئەگەر حكومەتی عێراقی جدی بێت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئەوا لەهەرێمی كوردستانیش مامەڵە بە دینار دەكرێت.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێكردنی بڕیارەكە كاریگەری خۆی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی كاڵاو شەمەك هەروەك كاریگەریشی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی زەوی و خانوو ئۆتۆمبێل، چونكە دینار دراوێكی لەناوخۆدا مامەڵەی پێوەدەكرێت خاوەندارییەكەی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە پێچەوانەی دۆلار كە دراوێكی نێودەوڵەتییە و خاوەنداری بۆ ئەمەریكا دەگەڕێتەوە، ئەمە دواجار كاریگەریشی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









