حكومەتی هەرێم سێ تریلۆن و 300ملیار دیناری لە حکومەتی عێراق قەرزکردووە

لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئێستا حكومەتی هەرێم بڕی سێ تریلیۆن و 300 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز لە بانكەكانی عێراق وەرگرتووە و هاوكات بڕی 31ملیار دۆلاری دیكەش قەرزاری مووچەخۆران و كۆمپانیاكانی ناوخۆو دەرەوەیە، شارەزایەكی بواری ئابووری و دارایش ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم ناتوانێت لەوە زیاتر درێژە بە وەیرگرتنی قەرز بدات چونكە ئەو قەرزانە سودیان دەچێتەسەرو دواجار چارەنوسی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە.
د. شێركۆ جەودەت، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی حكومەتی هەرێم ئەنجامی دەدات لە وەرگرتنی قەرز بریتییە لە پینەو پەڕۆكردنی كێشەو گرفتی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەم پینەو پەڕۆیەش تاسەر ناتوانێت بەردەوام بێت و دەبێت چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو قەرزانەی كە حكومەتی هەرێم لە عێراقییان وەردەگرێت سودیان دەچێتە سەر، ئەمەش وادەكات قەبارەی سەر قەرزەكانی هەرێم زۆر زیاد بكات و دواجار حكومەتی هەرێم توانای دانەوەی قەرزەكانی نەمێنێت و بەجۆرێك لە جۆرەكان بەتەواوی تەسلیم بە حكومەتی عێراقی ببێت ئەمەش وادەكات چارەنوسی حكومەتی هەرێم بكەوێتە مەترسییەوە.
وتەكانی ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابوری لەكاتێكدایە كە تەنها لەمساڵدا حكومەتی عێراقی بە چوار گوژمەی جیاواز ترلیۆنێك و 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردوە، بەجۆرێك بڕی 400 ملیاری لە مانگی ئازار و 400 ملیاری دووەم لە مانگی ئایارو هاوكات دووجاری دیكە بەبڕی 200 ملیار دیناری ڕەوانەكردووە، بوەدوای ئەوەی نەتواندرا پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق جێبەجێبكرێت و پكی هەرێم وەك خۆی ڕەوانە بكرێت، دواجار حكومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ مانگەكانی 9 و10و11ی ئەمساڵ ڕەوانە بكات، بەگشتی حكومەتی هەرێم بڕی سێ تریلیۆن و 300 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز لە بانكەكانی عێراق وەرگرتووە و دەبێت لەسەرەتای ساڵی نوێ دەستبكاتەوە بەدانەوەی قەرزەكان، ئەوەش دوای پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا، هاوكات حكومەتی هەرێم بڕی 31 ملیار دۆلاری دیكەش قەرزاری مووچەخۆران و كۆمپانیاكانی ناوخۆو دەرەوەیە.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









