لە بەغداوە پەیامێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەنێردرێت

مامۆستایانی ناڕازی
SNN
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/٥ سەردانی بەغدایان کرد و لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکرد،
سکاڵاکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی، سەبارەت بە بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، کە حکومەتی هەرێم لە 2016 دا دەریکرد و بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دا،
دەستەکە لە میانی چوونیان بۆ بەغدا رایانگەیاند، جەخت لەسەر ڕاستەوخۆ دابەشکردنی مووچە کرایەوە بە کارتی بانکی و هەروەها زانیاری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بۆ گواستنەوەی مووچەکانیان بۆ سەر بانک و وەرگرتنی لەڕێگەی کارتی بانکییەوە.
دەقی پەیامەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی:
پەیامێک_لە_بەغدادەوە بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان دەستەکەتان ،دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/٥ سەردانی بەغدادی پایتەختمان کرد.
کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دکتۆر یوسف محمد صادق و بەڕێز دکتۆر غالب محمد علی، سکاڵامان تۆمارکرد بەمەبەستی گەڕاندنەوی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کە بە بڕیارێکی نایاسایی ڕاگیراوە لەساڵی ٢٠١٦وە. هەروەها وەفدی دەستەی داکۆکی چاویکەوت بە جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ،بەڕێز صلاح زینی، لەو چاوپێکەوتنەدا بە چڕی باسی دۆخی ناهەمواری مامۆستایان وفەرمانبەران کرا ، لەئەنجامی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و بایکۆتکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران.
جەخت لەسەر ڕاستەوخۆ دابەشکردنی مووچە کرایەوە بە کارتی بانکی و هەروەها زانیاری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە لەو پێناوەدا بەگرنگ وپێویست زانرا، ئەمەش هەنگاوێکی تری دەستەکەتان، دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیە لە زنجیرە هەنگاوەکانی تری کەلە پلاندایه جێبەجێ بکرێن.
لەکۆتاییدا پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایانی عێراق وهەرێم ئەکەین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایانەوە. بەرەو سەندنەوەی مافەکان. دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/٥
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









