نرخی مریشكی زیندوو بۆ نزیكەی چوار هەزار دینار بەرز بوویەوە

0
697

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی هەناردەكردنی مریشكی زیندوو بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق نرخی مریشكی زیندوو بەراورد بە مانگی ڕابردوو بۆ هەر كیلۆیك دوو هەزار دینار زیادیكردووە و لە ئێستادا كیلۆیك مریشك بە سێ‌ هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات بەرهەمی مریشك لە پێداویستی ناوخۆیی زیاتر بۆیە هەناردەی پارێزگاكانی عێراق دەكرێت.

ئەردەڵان محەمەد، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكەی نرخی مریشكی زیندوو ڕوو لەبەرز بوونەوەیە بە جۆریك بەر لەمانگێك نرخی كیلۆیەكم مریشك بە دوو هەزار تا دوو هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی كیلۆیك مریشك بۆ سێ‌ هەزار و 750 دینار تا چوار هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی مریشكی زیندوو هەناردەكردنیەتی بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بۆیە ئەگەر ئەم هەناردەكردنە هەروا بەردەوام بێت ئەوا پێدەچێت نرخی مریشك زیاتر بەرز ببێتەوە چونكە كیڵگەكانی بەخێوكردنی مریشك بەرهەمیان كەم دەبێتەوە و ئەوكات خواستیش زیاتر دەبێت.

هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی كێلگەكانی بەرهەمهێنانی مریشك زۆر زیاتر لە پێداویستی ناوخۆیی پارێزگاكانی هەرێم بۆیە چەند ڕۆژێكە هەناردەكردنی بەرهەمی مریشكی كێڵگەكانی بەخێوكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەستپێكردووە ئەمەش وایكردووە كە نرخی مریشك تاڕادەیەك بەرز ببێتەوە، ئەم هەنگاوەش بۆ ئەوەیە كە خاوەن كێلگەكان زیانیان بەرنەكەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this