بانكى ناوه‌ندى عێراق هۆشدارى ده‌داته بانكه‌كانى عێراق

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق هۆشدارى ده‌داته ئه‌و بانكانه‌ى كه دینار ده‌ده‌نه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى له ههژمارهكهیاندا دۆلار هه‌یه و ده‌ڵێت: “پێویسته ئه‌و دراوه‌ى له هه‌ژماره‌كه‌دا هه‌یه هه‌مان ئه‌و دراوه بدرێته‌وه به خاوه‌ن هه‌ژماره‌كه و هه‌ركه‌س به پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌وه‌وه كار بكات سزا ده‌درێت”.
له نووسراوێكدا كه له به‌روارى 5ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023 ده‌رچووه و واژووى عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى له‌سه‌ره، “سكاڵایه‌كى زۆر به بانكى ناوه‌ندى گه‌یشتووه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ژماره‌كانیان دۆلارى تێدایه و بانكه‌كان له‌برى دۆلار دیناریان پێده‌ده‌ن. به پشتبه‌ستن به دوو رێنمایی كه ساڵه‌كانى 2020 و 2023 ده‌رچووه پێویسته بانكه‌كان ئه‌و دراوه بده‌نه‌وه به خاوه‌ن هه‌ژماره‌كان كه له ههژمارهكهدایه”.
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق هۆشداریده‌داته بانكه‌كان ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به‌و بڕیاره‌وه و له‌برى دۆلار دینار بده‌نه هاووڵاتییان تووشى سزا ده‌بن.
ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









