
SNN-
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە عێراقییەکان کرد کە بۆ پاڵپشتیکردن لە گەلی فەڵەستین دژ بە ئیسرائیل، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا ئەنجام بدەن.
موقتەدا سەدر ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “ئەرکی ئێمەی عێراقی کە پاڵپشتی لە پرسی فەلەستین دەکەین و دژی داگیرکاری ئەمریکایان، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی دەنگی جیھاد لە بەغدای پایتەختی عێراقەوە بەرز ببێتەوە و بگات بە ھەموو جیھان، ھەروەھا ئاڵای ئیسرائیل بسووتێدرێت و ئاڵای فەڵەستین لە تەنیشت ئاڵای عێراق بەرز بکرێتەوە”.
سەرکردەی ڕەوتی سەدر داوایشی کردووە کە خۆپیشاندانە ملیۆنییەکە، ڕۆژی ھەینی دوای نوێژی ھەینی ئەنجام بدرێت و ڕایگەیاندووە: “پێویستە ئەم خۆپیشاندانە ملیۆنییە، ببێتە مایەی تێکشکاندن و ترساندنی ئەمریکا کە پاڵپشتی لە تیرۆریزمی زایۆنی دەکات دژی فەڵەستینییەکان”.
لە ڕۆژی 7ی ئەم مانگەوە، کەتیبەکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، ھێرشێکی سەربازییان دژبە ئیسرائیل بە ناوی “گەردەلوولی ئەقسا”ی دەست پێکردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.
لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل لە وەڵامی ھێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی “شمشێری پۆڵایین” بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە و تا ئێستا ژمارەیەک ئامانجی بزووتنەوەی حەماس لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل ماوەی سێ ڕۆژە ھێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە و لە ئاکامدا تا ئێستا، 493 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزار و 751 کەسیش برینداربوون
ھاوکات بە پێی میدیاکانی ئیسرائیل بە ھۆی ھێرشەکانی حەماس لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر ئیسرائیل تا ئێستا، 800 ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزار و 315 کەسیش بریندار بوون.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









