لە SNNوە زانیاری لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 راگەیەندرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی بۆمانگی هەشت ئامادەكردووە و ئاراستەی گەنجینەكانیش كراوە و وردبینی كراوە و هەمان لیستی مووچەی مانگی تەموز ڕەوانەكراوە، هاوكات لە ئێستادا خەزێنەی حكومەتی هەرێم زیاد لە 500 ملیار دیناری تێدایە و لە 18ی مانگیش بڕی 700 ملیار دیناری دیكە دەگاتە هەرێم و مووچەش پێویستی بە 940 ملیار دینارە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی گەنجینەكان كراوە و وردبینیشی بۆكراوە تەنها لە چاوەڕوانی گەیشتنی پارەدان بۆ ئەوەی لیستكە ڕابگەیەندرێت كە هەمان شێوەی لیستی مووچەی مانگی تەمووزە لەڕزبەندی وەزارەتەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوداهاتەی كە مانگانە حكومەتی هەرێم لە ناوخۆ دەستی دەكەوێت زیاد لە 320 ملیۆن دینارە، ماوەی سێ مانگیشە جگە لە مووچەی مانگی تەموز هیچ مووچەیەك دابەنەكراوە كە داهاتی ئەو سێ مانگە زیادلە 650 ملیار دینارە جگە لەداهاتی ئەم مانگە بەڵام حكومەتی هەرێم نزیكەی 200 ملیاری بۆ تەواوكاری مووچە و خەرجی وەزارەتەكان خەرجكردووە لە ئێستادا نزیكەی 500 ملیار دینار لە خەزێنەكەیدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ڕەتیدەكەنەوە كە ئەو بڕە پارەیە لە خەزێنەی وەزارەتی دارایدا هەبێت، بەڵام ئەمە ژمارەیەو شەرم لەكەس ناكات و وەزیری دارایی بۆخۆی دانی بەوەداناوە كە داهاتی مانگانە 320 ملیار دینارە، بۆیە بەگەیشتنی 700 ملیار دینار كە وابڕیارە لە دوای 20ی ئەم مانگەوە بگات دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەستپێدەكات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، کە بەشێک داهاتی وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان ناگەڕێتەوە بۆ خزێنەی دەوڵەت و بەڵکو هەڵدەگیرێت بۆ خەرجی وەزارەتەکە یاخود بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ نموونە وەزارەتی تەندروستی %20ی خەرجییەکانی خۆی بۆ خەرجی خۆی هەڵدەگرێتەوە و نایگەرێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









