نهێنى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى به‌یروت كه بووه هۆكارى هێرشه‌كه‌ى حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل

كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمانده‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێران | فۆتۆ: WSJ
SNN
پێگه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات، رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو حیزبوڵا و ئێران له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كۆبوونه‌ته‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا حیزبوڵا و ئێران گڵۆپى سه‌وزیا هه‌ڵكردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 5 هه‌زار مووشه‌كى به‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد، به 250 پاراگلایده‌ر به قوڵى 25 بۆ 60 كیلۆمه‌تر چووه نێو خاكى ئیسرائیل، هاوكات به 200 چه‌كدارى خۆكوژ هێرشى كرده سه‌ر سنوورى نێوان كه‌رتى غه‌زه و ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى تشرینى یه‌كه‌م، پێگه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى ئاشكراى كرد، “رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو كه هاوكاته له 2ى تشرینى یه‌كه‌م، له به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان هه‌ریه‌كه له ئێران و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و حزبوڵاى لوبنانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئێران و حیزبوڵا گڵۆپى سه‌وزیان بۆ ئێران هه‌ڵكردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل”.
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه ناسر كه‌نعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا له كۆنگره‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ره‌تنه‌كرده‌وه، هاوكات هۆشداریدایه ئیسرائیل له ئه‌گه‌رى پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران و وتى: “هۆشدارى ده‌ده‌ینه ئیسرائیل له‌وه‌ى هه‌ر كارێكى بێ ئه‌قڵانه بكات به‌رامبه‌ر ئێران به‌هۆى هێرشه‌كانى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه، چونكه تووندترین وه‌ڵاممان بۆى ده‌بێت”.
هێرشه‌كه كۆمارییه‌كانى ئه‌مریكاى هێناوه‌ته‌سه‌رخه‌ت و “بایدن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه سزاكانى سه‌ر ئێرانى سوك كردووه و تواناى به‌خشیوه به ئێران تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ئه‌م جۆره هێرشانه بكاته‌سه‌ر ئیسرتائیل”. تێد كروز، سیناتۆرى كۆمارییه‌كانى ئه‌مریكا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى، “بایدن زیاتر له 40 ملیار دۆلار پاره‌ى كاشى دا به ئێران و سزاكانى تایبه‌ت به هه‌نارده‌ى نه‌وتیشى له‌سه‌ر كه‌م كرده‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى بریتی‌بوو له‌وه‌ى كه له ئیسرائیل روویدا”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، جۆناسان كورتیگێز وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى روویدا 11ى سێپته‌مبه‌رى ئیسرائیله، هاوكات خراپترین رۆژه له‌مێژووى ئیسرائیل‌دا، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كه هاتنه نێو خاكى ئیسرائیل ماڵ به ماڵ گه‌ڕاون بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بكوژن. به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا 700 ئیسرائیلى كوژراون و هه‌زار و 200ى تریش بریندار بوون”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









