
دیمه‌نێكى شه‌پۆلى به‌فربارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ى داهاتوو تاوه باران و بروسكه ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و له لوتكه‌ى به‌شێك له شاخه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى كانونى یه‌كه‌م، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى رایگه‌یاند، “هه‌فته‌ى داهاتوو حاڵه‌تى تاوه‌باران و هه‌وره بروسكه ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانى گه‌رما 3 بۆ 4 پله دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و خێرایی با زیادده‌كات له‌كاتى تاوه بارانه‌كاندا”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى له‌باره‌ى ده‌ستپێكى شه‌پۆله‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “پێشبینی دەکەین لەمەودای 15 بۆ 16ی مانگى تشرینى یه‌كه‌م، بەزۆریش 16ى مانگ تاکاتی جیای 17ی مانگ بەهۆی کارتێکردنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست بۆ ناوچەکە حاڵەتێکی تری تاوە باران و بروسک بەشێوەی ناسەقامگیری کەشوهەوا ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز. هەروەها، لەم حاڵەتەشدا ئەگەری کەمێک بەفر لە لوتکەی شاخاویه زۆر بەرزەکانی هاووسنوور بە ئێران و تورکیا هەیە”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “رۆژانى پێنجشه‌ممه (ئه‌مڕۆ) و هه‌ینى کەشوهەوا زیاتر خۆرەتاو و ساماڵ دەبێت”.
قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ئاشكراى كرد، “سبەى هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 2 تـا 3 پلە نزمتر دەبنه‌وه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









