به فه‌رمانى جۆو بایدن ئه‌مڕۆ ئه‌مریكیه‌كان ئیسرائیل چۆڵ ده‌كه‌ن

جۆو بادین، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه ستراتیجیيه‌كانى كۆشكى سپى رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه حكومه‌تى واشنتۆن هاووڵاتیه‌كانى به فڕۆكه‌ى تایبه‌ت ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ر وڵاتێكى ئه‌وروپا كه بیانه‌وێت تاوه‌كو پارێزراو بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى تشرینى یه‌كه‌م، جۆن كێربى، رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه ستراتیجیه‌كانى كۆشكى سپى به میدیاى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، “له ئه‌مڕۆوه حكومه‌تى ئه‌مریكا به فڕۆكه‌ى تایبه‌ت هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتیه ئیسرائیلیانه‌ى كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكین یانش له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مریكین و خواستى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن و كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراو بن”.
به وته‌ى جۆن كێربى، “جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا تیمێكى تایبه‌تى راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى ئه‌م كاره بكه‌ن و ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكیانه بگوازنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئیسرائيل به‌جێبهێڵن”.
هاوكات، ئه‌مڕۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریكى رايگه‌یاند، “حكومه‌تى ئیسرائیل ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داناوه بۆ چۆڵ كردنى كه‌رتى غه‌ززه به ته‌واوه‌تى، چونكه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ى سه‌ربازى له‌و كه‌رته‌ى ئه‌نجام ده‌دات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، جۆن فاینه‌ر، جێگرى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا وتى: “ئیداره‌ى بایدن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له گفتوگۆى به‌رده‌وامدایه سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى مرۆیی و دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام بۆ هاووڵاتیيانى عه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ى زیانیان پێنه‌گات”.
ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنى “گه‌رده‌لولى ئه‌قسا” پێینایه رۆژى حه‌وته‌میه‌وه كه تێیدا به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 7ى تشرینى یه‌كه‌م، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 5 هه‌زار مووشه‌كى به‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد، به 250 پاراگلایده‌ر به قوڵى 25 بۆ 60 كیلۆمه‌تر چووه نێو خاكى ئیسرائیل، هاوكات به 200 چه‌كدارى خۆكوژ هێرشى كرده سه‌ر سنوورى نێوان كه‌رتى غه‌زه و ئیسرائیل. له ده‌رئه‌نجامى هێرشه‌كان تاوه‌كو ئێستا سه‌دان كه‌س له سه‌رباز و هاووڵاتى مه‌ده‌نى له هه‌دوولا كوژراون و هه‌زارانیش برینداربوون، ئه‌مه جگه له بێ‌ماڵ و حاڵ بوونى هه‌زاران كه‌سى تر.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









