واده‌ى خۆكاندید كردن بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا بوو

هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت: “كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ستبه تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌كه‌ین”.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێكردووه و هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژاردنه‌كه له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا كه 25ى شوباتى 2024یه به‌ڕێوه‌بچێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ى واده‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌ستپێده‌كات؟ جومانه غه‌لاى وتى: “له كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م یان سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م، پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه”.
له ماوه‌ى رابردوودا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانێكى هه‌رێمى رۆژى 25ى شوباتى 2024ى به رۆژى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكرد.
له‌و باره‌یه‌وه فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له مانگى شوباتى 2024دا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









