واده‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بودجه و ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بێ كێشه راگه‌یه‌نرا

دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕگانه‌ى به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ناردنى پشكى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌ستیپێكردووه و ده‌شڵێت، “هه‌مواره‌كه ده‌كه‌وێته دواى سه‌رى ساڵى نوێى”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى ئاب، كوردۆ عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به SNNی راگەیاند، “بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەك فراكسیۆنی یەكێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك فراكسیۆنی دیكەی پەرلەمانی لە هەوڵی هەمواركردنەوەی چەند بڕگە و ماددەیەكی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیداین، بەتایبەت بڕگەی كاركردن بە بابەتی ( ئینفاقی فیعلی) یان (خەرجی ڕاستەقینە)، چونكه ئه‌مه نەك تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان بەڵكو بۆ زۆرینەی وەزارەت و پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش گرفتی دروستكردووە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ى هه‌مواره‌كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه و ده‌برێته په‌رله‌مان؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى وتیشى: “ئێمە هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی هەموارەكە جێبەجێبكرێت، بەڵام ئەمە پێویستی بەكات هەیە، چونكە دەبێت رێككەوتنی پێشوەختەی سیاسی لەبارەوە بكرێت، بەڵام بە گشتی ئەم بابەتە پێدەچێت بچێتە دوای سەرساڵی نوێ، چونكە تا كۆتایی ئەم مانگە دەوامی پەرلەمان دەكرێت، پاشان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دێتە پێشەوە، دواتر پشووی پەرلەمان ئەمانە وادەكەن كە ئەم بابەتە بچێتەدوای سەری ساڵی نوێ لەكاتێكدا ئەم پرۆژەیاسایە بۆ ماوەی سێ ساڵە و ناكرێت لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا فەرمانبەرانی هەرێم لەچاوەڕوانی خەرجكردنی مووچەكانیاندا بن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا گه‌شبینن به‌وه‌ى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ببێت له‌م رێگه‌یه‌وه؟ كوردۆ عومه‌ر وتى: “ئێمە گەشبینین كە هەمواركردنەوە لە پرۆژەیاسای بودجە بێتەوە پەرلەمان، چونكە زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكانیش پێیان وایە كە كێشەو گرفت لە بڕگە و ماددەكانی پرۆژەیاساكەدا هەیە و تەنها گرفتی بۆ هەرێمی كوردستان دروستنەكردووە بۆیە گەشبینین كە بتوانین گرفتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەماوەی سێ ساڵی داهاتوو چارەسەر بكەین”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









