
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی عێراق لە ڕیزی پێنجەم وڵاتە بۆ گۆڕانكاری لە كەشوهەوا بۆیە زۆر بەخێرایی گۆڕانكاری لە پێشبینییەكانی كەشوهەوا روودەدەن ئەوەی پێشبینمان كردبوو لەبارەی باران بارینەوە وادەرنەچوو، بەڵام بەگشتی ئەمساڵ ساڵێكی زۆر باش دەبێت بۆ باران و لە دوای 20ی ئەم مانگەشەوە تا كۆتایی مانگ باران بارینی سەرتاسەری دەستپێدەكات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە كاروباری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پێشبینی و لێكدانەوانەی كە پێشتر بۆ ئاستی باران بارین لە مانگەكانی نۆ و 10ی ئەمساڵ كردبوومان گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە ئەو بڕە بارانە نەباری كە پێشبینیمان كردبوو، بەڵكوو زۆربەی ئەو شەپۆلانەی كە پێشبینی دەكرا ڕوو لەهەرێمی كوردستان و عێراق بكەن ڕوویان لە وڵاتانی یۆنان و توركیا كردوو لەوێ لافاو دروستبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئاستی جیهان عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لەسەر خێرا گۆڕانكاری لەكەشوهەواكەیدا، هەر ئەمەش وایكردووە كە ئەو پێشبنیانەمان وەك خۆیان دەرنەچن، بەڵام ئەوەیەكلایی بووەتەوە كە ئەمساڵ لەڕووی داباراینەوە ساڵێكی زۆر باش دەبێت و بەهیچ شێوەیەك وشكە ساڵی ڕوونادات، هاوكات لە دوای 20ی ئەم مانگەوە تا كۆتایی ئەم مانگە بارانی سەرتاسەری دەستپێبكات.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، بگوێرەی نەخشه جیهانییەكانی بواری كەشوهەوا مانگی داهاتوو ئاساتی باران بارین لە هەرێمی كوردستان لەسەروو نۆرماڵەوە دەبێت و لە ئایتێكی زۆرباشدا دەبێت، هاوكات تا ئێستا بوونی وشكە سەرما لە مانگی داهاتوو پێشبینی نەكراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا زۆر بەخێرایی ڕوودەدەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









