خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

0
573
دیمه‌نێكى خۆڵبارین له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،
خۆڵ بارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15- 10- 2023، ئاسمان پەڵەهەور ونیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانى شەودا خۆڵ بارین دەستپێدەکات بەتایبەت لە باشور و ناوەڕاستى هەرێم و تا سبەى بەیانى بەردەوام دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

هەروەها سبەینێ دو شەممە 16- 10- 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکورى هەرێم و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (4 تا 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 27
سلێمانی : 25
دهۆک : 25
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 28
زاخۆ : 28
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 30

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this