سلێمانی پێویستی بە 110 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆئەوەی هەموو مالێك 200 لیتر نەوت وەربگرێت

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە چەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردووەو پرۆسەكە لە قەزای سەیدسادق بەردەوامی هەیەو لێپرسراوی بەشی پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش، ئاماژە بەوەدەكات سلێمانی پێویستی بە 110 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆئەوەی هەموو مالێك 200 لیتر نەوت وەربگرێت.
سەلام عومەر، لێپرسراوی بەشی پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستمانكردووە بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بۆ ئەومەبەستەش لەسەرەتادا لە سنوری قەزای پێنجوێن و ناحیەكانی گەرمك و ناڵپارێز پرۆسەكە دەستپێكردوو زیاد لە سێ هەزارو 700ماڵ لەو سنوورە نەوت وەردەگرن، هاوكات چەند ڕۆژێكیشە لە سنووری قەزای سەیدسادق و گوندەكانی دەستكراوە بودابەشكردنی نەوت.
ئاماژەی بەوە كرد، هەر كۆبۆنێكی خۆراك بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت لە بەرامبەردا بڕی 104 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت لەو بڕەپارەیەش كە سێ هەزار دینار بۆ كرێی گواستنەوە و بڕی هەزار دیناریش بۆ كارتی زیرەك و 100 هەزار دیناریش بۆ 200 لیتر نەوت دیاریكراوە.
لێپرسراوی بەشی پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، سنووری پارێزگای سلێمانی پێویستی بە زیاتر لە 110 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆ ئەوەی هەرخێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێبدرێت، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە پێنج بۆ 15 تانكەر نەوت دێت بۆ دابەشكردنی، لەكاتێكدا دەتوانن رۆژانە دوو ملیۆن لیتر نەوت دابەشبكەن، هاوكات دوای تەواوكردنی دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان، دواتر پڕۆسەكە لە قەزا و ناحییەكان دەستپێدەكات و دواتریش لەناو شار كە پێدەچێت لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەم دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان دەستپێبكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









