
حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN
ئەمڕۆ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچنە بەغدا و سبەینێ لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەم، لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، وه‌فدێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا، هاوکات رۆژی چوارشه‌ممەی داهاتوو 18ی تشرینی یەکەم له‌باره‌ی پرسه‌كانی مووچه و بودجه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وەفدەکە پێکدێن لە، “ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون لەگەڵ ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار”.
لەلایەکی ترەوە، پێشتر هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگەیاندبوو، “رۆژی چوارشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگریكردن له مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته بەردەم لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق”.
ئەوەشیخستە ڕوو، “ئومێد ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بچێته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی، دوای ئه‌وهش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌كه‌ین”.
هەر دوێنێش دووشەممە، پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند بوو، سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئارەزوومەندانەیە و نیشاندەری نییەتی جددی حکومەتی ھەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لە سەر سەرجەم پرسە داراییەکان.
وتبووشی: “سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، تیمی حکومەتی راسپاردووە تەنانەت یەک پرسیاری بێ وەڵامیش نەھێڵنەوە و زۆر شەفافانە ھاوکاربن.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









