فازڵ حاجی روونیدەکاتەوە لە چ کاتێکدا سزای کامێرەی هاتووچۆ دەبێتە دوو هێندە

کامێرەی پۆنیت تو پۆینت
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا كار بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت كە تایبەتە بە لێخۆشبوونی لە %20ی سزای هاتووچۆ، هاوكات ئەو بڕیارەش تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو كاری پێدەكرێت، لەدوای ئەو وادەیەش ئەگەر كاركردن بە بڕیارەكە ڕاگیرا ئەوا هەر سزایەك ئەنجام بدرێت و تا مانگێك پارەكەی نەدرێت سزاكەی دەبێتە دوو هێندە.
فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێك دەركرا بە لێخۆشبوون لە %20ی كۆی ئەو سزایانەی هاتووچۆ كە لەلایەن شۆفێرانەوە كراوە، لە ئێستادا لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆكانی پارێزگاكان كار بەو بڕیارە دەكرێت ئەگەر كۆی سەرجەم سزاكان بدرێت ئەوا لە%20 لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، بەجۆرێك ئەگەر هاووڵاتییەك 100 هەزار دیناری سزای لابێت كاتێك سەرجەمی دەدات ئەوا تەنها 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارە تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو كاری پێدەكرێت، تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ درێژدەكرێتەوە یاخود نا، هاوكات ئەو دەنگۆیانەشی كە باس لەوەدەكەن ئەگەر بڕیارەكە درێژ نەكرێتەوە ئەوا سزاكان كە تا پێش ئەو وادەیە ئەنجام دراون دەبنە دوو هێندە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكوو بڕی سزاكان وەك خۆیان دەمێننەوە بەڵام داشكاندنیان بۆ ناكرێت ئەگەر بریارەكە درێژنەكرایەوە.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزكای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20 درێژ نەكرایەوە، ئەوا هەر سزایەك لە دوای مانگی شوبات تۆماربكرێت و ماوەی مانگێكی بەسەردا بچێت هاووڵاتییەكە بڕی سزاكەی نەدابێت ئەوا سزاكەی بۆ دەبێتە دوو هێندە لەدوای مانگەكەوە، بە نموونە ئەگەر كەسێك لەدوای مانگی شوبات سزایەكی بە بڕی 50 هەزار هەبێت و لەماوەی یەك مانگادا نەچێت بۆ بژاردنی ئەو سزایە ئەوا سزاكەی بۆ دەبێتە 100 هەزار.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








