توركیا مانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بۆ دوو ساڵى تر درێژ كرده‌وه

فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى توركیا له‌كاتى شیكردنه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانى توركیا به ده‌نگى 357 په‌رله‌مانتار مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له باشوور و رۆژئاواى كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵى تر درێژ كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى یه‌كه‌م، په‌رله‌مانى توركیا، “به كۆى ده‌نگى 357 په‌رله‌مانتار بڕیاریدا مانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى له هه‌رێمى كوردستان (باكوورى عێراق) و رۆژئاواى كوردستان (باكورى سووریا) درێژ بكاته‌وه و به‌رده‌وامى بدات به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى”.
به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه ده‌نگى پێدراوه، “سوپاى توركیا بۆ ماوه‌ى دوو ساڵى تر به‌رده‌وامى ده‌دات به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانى له ئاسمان و زه‌مین”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته بڕیاریدا سوپاى توركیا بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر له لوبنان بمێنێته‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى مانه‌وه‌ى سوپاى توركیا له باشوور و رۆژئاواى كوردستان له ساڵانى رابردوودا بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ بوو، به‌ڵام له ساڵى 2021 په‌رله‌مانى توركیا بڕیاریدا ئه‌و ماوه‌یه زیاد بكات بۆ دوو ساڵ و ئه‌مساڵیش پێش كۆتایی هاتنى واده‌كه، ته‌مه‌نى مانه‌وه‌ى سوپاكه بۆ دوو ساڵى تر درێژ كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا له ساڵى 1987ه‌وه تاوه‌كو ئێستا به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات. له‌دواى ساڵى 2014ه‌شه‌وه به به‌رده‌وامى له‌نێو باكوورى سوریا ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌دات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









