په‌یامێكى تووند له ئه‌ڵمانیاوه له‌باره‌ى شه‌ڕى حه‌ماس ئیسرائیل

ئۆلاف شۆڵدز، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له‌كاتى به‌جێهێشتنى ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و ئیسرائیل | فۆتۆ: Michael Kappeler / POOL / AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر راوێژكارى ئه‌ڵمانیا گه‌یشته ئیسرائیل و رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ین هیچ كه‌س ببێته لایه‌ن له شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا و وتیشى: “له‌پاڵ هاوڕێى ئیسرائیلیهكانماندا ده‌وه‌ستین و پشتیوانیان لێده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى یه‌كه‌م، ئۆلاف شۆڵدز، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس (تویته‌رى پێشوو) ئاشكراى كرد كه سه‌ردانى ئیسرائیل ده‌كات و نووسى، “سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئیسرائیل سه‌ردانێكه بۆلاى هاوڕێكانم. به‌هێزه‌وه له‌پاڵ ئیسرائیل‌دا ده‌وه‌ستین”.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆلاف شۆڵدز و بنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و له كۆنگره‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل وتى: “ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا شه‌ڕى ئێمه نییه به‌ڵكو شه‌ڕى جیهانه به‌رامبه‌ر به دڕندایه‌تى، بۆیه پێویسته جیهان هه‌ڵوێستى خۆى به‌رامبه‌ر بنوێنیت”.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راوێژكارى ئه‌ڵمانیا باسى له‌وه كرد، “رێگه‌ناده‌ین كه‌س ببێته لایه‌ن له‌م شه‌ڕه‌دا و دژى هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت لایه‌ندارى بكه‌ن و شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر بكه‌ن له سوودى خۆیان”.
ئۆلاف شۆڵدز باسى له‌وه‌شكرد، “ئێمه له پاڵ هاوڕێ ئیسرائیلهكانماندا ده‌وه‌ستین و پشتیوانیان لێده‌كه‌ین”، نه‌شیشارده‌وه كه، “به‌شێك له‌و هاووڵاتیانه‌ى ئیسرائیل كه ئێستا ژیانیان له مه‌ترسیدایه هه‌ڵگرى وڵاتینامهى ئه‌ڵمانیان یاخود ئه‌ڵمانین و به هۆكارێك سه‌ردانى ئیسرائیلیان كردووه”.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 7ى تشرینى یه‌كه‌م، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 5 هه‌زار مووشه‌كى به‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد، به 250 پاراگلایده‌ر به قوڵى 25 بۆ 60 كیلۆمه‌تر چووه نێو خاكى ئیسرائیل، هاوكات به 200 چه‌كدارى خۆكوژ هێرشى كرده سه‌ر سنوورى نێوان كه‌رتى غه‌زه و ئیسرائیل. ئه‌مڕۆ 10 رۆژه شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه و سه‌دان كوژرا و بریندارى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه له هه‌ردوولا كه به‌شێكى زۆریان هاوڵاتى مه‌ده‌نین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









