
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكا له ته‌ل ئهڤیڤى پایته‌ختى ئیسرائیل كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “حه‌ماس گروپێكى تیرۆریستیه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌پاڵ ئیسرائل ده‌وه‌ستین له‌م شه‌ڕه‌دا”، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “حه‌ماس هه‌زار و 400 هاووڵاتى مه‌ده‌نى ئیسرائیلى كوشتووه، بۆیه ئه‌م هه‌فته‌یه داوا له كۆنگرێس ده‌كه‌م پشتیوانى سه‌ربازى بۆ ئیسرائیل په‌سه‌ند بكات و خۆشم فهرمانمداوه كه كه‌شتیه جهنگیهكانمان بجوڵێن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى یه‌كه‌م، جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته ئیسرائیل و له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆكى ئیسرائیل كۆبوه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى: “ئه‌و مووشه‌كه‌ى كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى غهززهیدا، مووشه‌كى حه‌ماس خۆیی بوو كه نه‌یتوانى بگاته شوێنى مه‌به‌ست بۆیه كه‌وته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه. ئیسرائیلیه‌كان له‌گه‌ڵ گروپێكى تیرۆریستى ده‌جه‌نگن، بۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا له‌گه‌ڵیان ده‌وه‌ستین”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاشكراى كرد، “هه‌فته‌ى داهاتوو داوا له كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات كه ناردنى هاوكارى بۆ ئیسرائیل په‌سه‌ند بكات تاوه‌كو له‌دژى حه‌ماس به‌كارى بهێنێت”، نه‌شى شارده‌وه، “فه‌رمانیداوه كه‌شتیه سه‌ربازییه‌كانى له رۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جوڵه‌یان پێبكرێت”.
جۆو بایدن جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “حه‌ماس گروپێكى تیرۆریستیه و هاووڵاتیانى غه‌ززه وه‌ك پشتێنه‌ى مرۆیی به‌كارده‌هێنێت له ئه‌نجامدانى هێرشه‌كانیدا و گه‌لى فه‌ڵه‌ستین لێى بێبه‌رییه”.
به وته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، “هه‌فته‌ى داهاتوو به بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ى غه‌ززه ده‌كات تاوه‌كو هاووڵاتیانى ئه‌و كه‌رته سوودى لێوه‌ربگرن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









