رێکارێکی نوێ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ پێدانی دۆلار بە 132 هەزار کرایەوە

دۆلار
SNN
ئەمڕۆ چوار شەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، فرۆشگای نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی، كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە، کردەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “میکانیزمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەجۆرێكە، کە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا پێشکەش بە کڕیارەکانیان دەکەن”.
جەختیشیکردەوە “خێرایی تەواوکردنی مامەڵەکان لەلایەن بانکە حکومییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕەوە، کە دۆلار بە گەشتیار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەفرۆشن، بەو پێیەی سنووردارە بە کاتێکی دیاریکراو”.
عەلاق وتی، “هەنگاوی کردنەوەی فرۆشگای نوێ لە فڕۆکەخانە کاریگەری ئەرێنی دەبێت، بەتایبەت کە کاتێکی کەمی دەوێت تا گەشتیار پشکی خۆی لە دۆلار وەربگرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “کاری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن لە فڕۆکەخانە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانییەوە چاودێری دەکرێت، جگە لەو لقی بانکە کراوانەی کارەکانیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە کڕیاران پراکتیزە دەکەن، لەوانەش فرۆشتنی دراوی بیانی بە گەشتیاران.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









