“لەهەوڵی دابینكردنی نەوتی سپین بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەو نرخەی لە عێراق دابەشدەكرێت”

0
375

SNN-عەلی حەمەسەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوونەوتی سپی ماڵان بە نرخی 30 هەزار دینار بۆ هەربەرمیلێك بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكی پەرلەمان پشتگیری لە داواكارییەكەمان دەكات چونكە بەگوێرەی مادەی 112ی دەستور دەبێت هاووڵاتیانی عێراق لە مافەكانیان یەكسانبن.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو دوای هەوڵێكی زۆر توانیمان بڕی 50 هەزار لیتر نەوتی سپی ماڵان بەنرخی 150 دینار بۆ هەر لیترێك كە بەرمیلێك بە 30 هەزار دینار بوو دابین بكەین، بۆ ئەمساڵیش هەمان هەوڵمان دەستپێكردووەتەوە و چەندین نوسراومان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا نرخی نەوتی سپی ماڵان لە پارێزگاكانی عێراق بە 30 هەزار دینارە بۆ هەربەرمیلێك بەڵام لە هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە 100 هەزار دینار دابەشدەكرێت، بۆیە لە ژێر رۆشنایی فرۆشتنی نەوت و گرتنە دەستی مەلەفی نەوتی كوردستان لە لایەن حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵیش داوامان كردووە لە كاتی خۆیدا و بەو نرخەی دەدرێت بە هاووڵاتیانی عیراق نەوت بدرێت بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوومەتەوە و داواكارییەكەم بە نوسراوی فەرمی پێگەیاندووە و لەبەرامبەریشدا سەرۆكی پەرلەمان پشتگیری تەواوی داواكارییەكەی كردوین، چونكە بەپێی ماددەی 112ی دەستوور پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق پابەندبێت بە پێدانی نەوت بە هاووڵاتیانی كوردستان بە هەمان ئەو بڕ و نرخەی دەدرێت بە هاووڵاتیان لە پارێزگاكانی دیكەی عیراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this