وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بابه‌تى فه‌وتانى مووچه‌ى دوو مانگى مووچه‌خۆرانى یه‌كلا كرده‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ى ئاب، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به دابینكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م مانگه‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، وتیشى: “هه‌فته‌ى داهاتوو به گه‌یشتنى پاره له به‌غداوه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌ین”.
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایی هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى وتى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ به‌ربه‌ستێكمان به‌دى نه‌كرد كه بخرێته پێش ناردنى 700 ملیار دیناره‌كه، چونكه ئه‌وه شتێكه كه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیارى له‌باره‌وه داوه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، كه‌ى مووچه‌ى مانگى ئاب، دابه‌شده‌كرێت؟ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ئاشكراى كرد، “مانگى پێشوو له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه نوێبوو گرفتى زۆرى هاته‌پێش و رێكارى زۆرى ویست، به‌ڵام ئه‌م مانگه به‌و شێوه‌یه نییه و چاوه‌ڕێده‌كه‌ین هه‌فته‌ى داهاتوو به چه‌ند گوژمه‌یه‌ك به‌غدا 700 ملیار دینار قه‌رزه‌كه بنێرێت، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاتنى پاره‌كه ئێمه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئاب ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى ده‌نگۆى “فه‌وتانى مووچه‌ى مانگه‌كانى ته‌مووز و ئاب”، به‌و پێیه‌ى عێراق ئه‌و پاره‌یه‌ى به قه‌رز ده‌یداته هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگه‌كانى ئه‌یلول و تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌مه، هونه‌ر جه‌مال وتى: “حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌نده به دابینكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م مانگه‌كان”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم نه‌شیشارده‌وه، “هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه پێدانى قه‌رز به حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌گه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی”.
دوێنێ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له به‌غدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ژماره‌ى مووچه‌خۆران و داتاكانى تایبه‌ت به مووچه و دارایی هه‌رێم و خه‌رجیه‌كاندا. له دواى كۆتایی هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولامان دروستبوو و وه‌زیرى دارایی داتاكانى ئێمه‌ى قبوڵ بوو له‌باره‌ى مووچه و فه‌رمانبه‌ران”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









