بەهۆی نەهاتنی سەرۆكی حكومەت پرۆژەیەكی گرنگی هەڵەبجە بەرەوچارەنوسێكی نادیار هەنگاو دەنێت

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە ئامادەكاری دەكرێت بۆ هاتنی سەرۆكی حكومەت و دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت كە پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە، بەڵام بەهۆی نەهاتنی سەرۆكی حكومەتەوە ئامادەكارییەكان هەڵوەشێندرانەوە و جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت “ماوەی 10 ساڵە سەرۆكی حكومەت ئامادەنەبووە بێتە هەڵەبجە”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە لەلایەن كۆمپانیایەكی تایبەتەوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ هاتنی سەرۆكی حكومەت و دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت، بەڵام ئەمڕۆ سەرجەم ئامادەكارییەكان هەڵوەشێندرانەوە لەلایەن كۆمپانیاكەوە، پێمان وتن هۆكار چییە پێیان ڕاگەیاندین كە “لە ئیستادا سەرۆكی حكومەت ئامادەنییە بێتە هەڵەبجە و هاتنەكەی بۆكاتێكی نادیار دواخراوە”، هەر بۆیە ئەوانیش ئەو سەكۆیەی بۆ پێشوازی لە سەرۆكی حكومەت و دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكە ئامادەیان كردبوو هەڵیانوەشاندەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گرێبەستەی كە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار واژۆیان كردووە گرفتی تێدایە ئەو كۆمپانیایەی بەو كارە هەڵدەستێت داوای شەش ملیار دینار دەكات وەك پێشەكی، بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار تەرخان بكات لەكاتێكدا كۆی گشتی تیچووی پرۆژەكە 31 ملیار دینارە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “لەدوای 16ی ئازاری 2023ەوە سەرۆكی حكومەت ئامادەنەبووە بێتە هەڵەبجەو گوێ لە داواكاری هاووڵاتیان و ئیدارەی پارێزگاكە بگرێت، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە هەڵەبجە لای ئەوان هیچ گرنگییەكی نییە و پشتگوێیان خستووە.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









