بەهۆی پڕچەککردنی سوپای ئیسرائیلەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە

SNN
بەرپرسێکی تایبەت بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە وەک راوێژکار بۆ کاروباری ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی کاردەکات، بەهۆی پڕچەککردنی سوپای ئیسرائیل لەلایەن وڵاتەکەیەوە دەستیلەکارکێشایەوە.
دوای گەیشتنی فڕۆکەیەکی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل کە چەندین چەک و کەرەستەی سەربازی تێدابوو، جۆش پۆڵ بەڕێوەبەری کاروباری گشتی و کۆنگرێس لە نوسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ماوەی 11 ساڵە لەو پۆستەدا کاردەکات لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دەستیلەکارکێشاوەتەوە، وتوویەتی “کوێرانە پاڵپشتی یەک لایەن دەکرێت”.
ئاشکرایکردووە، “پشتیوانی کوێرانە بۆ لایەنێک و ئیدارەی بایدن بووە هۆی بڕیاردانی سایسی کوێرانە و کورتبینانە و وێرانکەرانە و نادادپەروەرانە کە دژایەتی بەهاکانمانە”.
لەبارەی پشتیوانیکردنی ئیسرائیل دەڵێت “ترسم هەیە هەمان هەڵەی دەیەکانی رابردوو دووبارە بکەینەوە، هەر بۆیە رەتی دەکەمەوە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەشێکبم لەو هەڵانە”.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پۆڵ وتوویەتی “بڕینی ئاو و خۆراک و چاودێری پزیشکی و کارەبا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ غەززە کە ناوچەیەکی دانیشتووانی دوو ملیۆن کەسە، پێویستە پابەندی یاسا فیدراڵییەکان بێت، کە ئامانجیان ئەوەیە چەکی ئەمریکا لە دەستی ئەو کەسانە دوربخەنەوە کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن”.
پۆڵ پێشتر لەلایەن ڕۆژنامەی هافینگتۆن پۆستەوە دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بینیویەتی حکومەتی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر زۆرێک لە فرۆشتن یان ناردنی ئامێرەکان بۆ وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە، لەکاتێکدا پێیوابوو دەبوو یاسای فیدراڵی ڕێگری لەوە بکات.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تاکو ئێستا وەڵامی داواکارییەکەی پۆڵیان نەداوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بایدن ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو 18ی تشرینی یەکەمی 2023 سەردانی ئیسرائیلی کرد بۆ دڵنیابوون لە پشتیوانی ئەمریکا لە دوای ئەو هێرشەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستیپێکرد، لە میانی سەردانەکەیدا دووپاتیکردەوە کە لەم هەفتەیەدا داوا لە کۆنگرێس دەکات پاکێجێکی یارمەتیی بۆ ئیسرائیل پەسەند بکات.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









