“رای حکومەتی عێراق گۆڕاوە و هاوسۆزن بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی
SNN
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە “دەنگی ئەمەریکا”ی راگەیاندووە:” لە دوایی سەردانی وەزیری دارایی بۆ بەغدا حکومەتی عێراق بەتەواوەتی بۆچونیان گۆڕا، کە ئێمە هیچ شتێکمان نییە شاراوە بێت و هیچ داتایەکمان نییە لەلایەن ئەوانەوە ڕەت بکرێتەوە “.
وتیشی:” ئەوان تەواو هاوڕابوون لەگەڵ زانیاریەکانی ئێمە؛ هاوسۆزی و پشتیوانیەک دروست بوو کە چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە هیچ کێشە و ململانێ و پابەندییەکەوە و لە کاتی دابەشکردنی مووچەی عێراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت “.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد:” هەندێک داتاو زانیاری هەبوو هەم وەزیری دارایی عێراق هەم لیژنەی دارایی لەسەر ئێمە حسابیان کردبوو، ئێمە چووین ڕاستی بکەینەوە و ڕاپۆرتێکی ورد و پڕ زانیاریمان لەسەر کۆی خەرجی و داهاتی شەش مانگی ڕابردوو لەسەر ژمارەی فەرمانبەر و خانەنشین و چاودێری کۆمەڵایەتی ئامادەبوو، بە بەڵگە و داتا و زانیاری خستمانەڕوو “.
ئەوەشی خستەڕوو:” ڕاپۆرتەکەمان دەرفەتی بۆ لێکدانەوە و هیچ تەموومژێک نەهێشتەوە لەسەر خەرجی و داهات، ئەوان خۆیان دانیان بەوەدا نا کە پێشتر زانیاری هەڵە هەبووە، زۆر مورتاح بوون بە چوونی ئێمە، چونکە هیچ شتێک نەمایەوە لای ئەوان کە جێگەی پرسیار یان تەموومژ بێت “.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









