“بڕیارەکەی حەماس بۆ ئازادکردنی دوو بارمتەی ئەمریکی خۆشحاڵی کردین”

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی دوو بارمتە کە کچێکی تەمەن 18 ساڵە لەگەڵ دایکی و ئەمریکین و دانیشتووی ویلایەتی شیکاگۆن، خۆشحاڵی کردوون و بە بڕیارێکی باشی دەزانن و داواشی لە بزووتنەوەی حەماس کرد بەبێ مەرج سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات، چونکە خەڵکی مەدەنی و گەشتیارن.
وتیشی، “10 ھاووڵاتی تری ئەمریکی تا ئێستا لەلایەن حەماسەوە وەک بارمتە دەستبەسەرکراون، داواش دەکەین حەماس ھەموویان ئازاد بکات لەگەڵ نزیکەی 100 بارمتەی تر کە خەڵکی چەندین وڵاتی جیھانن.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









