“سیستەمی هەژماری من بۆ خۆدزینەوەیە لە پێدانی مافە داراییەکانی فەرمانبەران”

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری بانك و دارایی ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی هەژماری من سەركەوتوو نابێت مەگەر بە زۆر بسپەپێندرێت بەسەر فەرمانبەراندا، چونكە فەرمانبەرانی هەرێم متمانەیان بە بانكی ئەهلی و حكومی نەماوە مەبەستی سەرۆكی حكومەتیش لە جێبەجێكردنی سیستەمی هەژماری من بۆخۆدزینەوەیە لەپێدانی ئەو مافەداراییانەی فەرمانبەران كەلای حكومەتە.
عوسمان محەمەد، شارەزا لە كاروباری بانك و دارایی بە SNNێ ڕاگەیاند: گرفتی گەورەی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم ئەوەیە كە متمانەیان بە حكومەت نەماوە چ جای ئەوەی پارەكانیان لە بانكێكی ئەهلی دابنێن و لەڕێگەی ژمارە حسابییەكەوە مووچەكانیان وەربگرن، چونكە لەڕابردوودا بینیمان پارەی خودی هاووڵاتیان و فەرمانبەران كە لە بانكەكان دانرابوون بە بێ ئاگاداری خاوەن پارەكان چۆن سەرجەمی بەناوی دابەشكردنی مووچەوە خەرجكراو ئێستاشی لەگەڵدا بێت نەگەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان، بۆیە بانكەكان متمانەیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی هەژماری من بۆ ئەوەیە كە لەلایەك ڕێگری بكات لە ڕاستەوخۆ دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغداوە، لەلایەكی دیكەشەوە دەیەوێت لەڕێگەی كردنەوەی ئەو هەژمارەوە سەرمایەیەكی زۆر بۆ ئەو بانكە كۆبكاتەوە كە خۆی خاوەنداری دەكات، بەڵام ئەمە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ڕەتكراوەتەوە كە مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكێكی ئەهلی چونكە لەڕووی یاساییەوە ڕێگە پێنەدراوە لەكاتێكدا بانكی حكومی بوونیان هەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری بانك و دارایی ئەوەشی خستەڕوو، مەبەستێكی دیكەی سەرۆكی حكومەت لە جێبەجێكردنی سیستەمی هەژماری من بۆ خۆدزینەوەیە لە پێدانی ئەو مافەداراییانەی فەرمانبەران كەلای حكومەتە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە ئەو قەرزانەی هاووڵاتیان لە ئاو كارەبا لایانە بە ئاسانترین شێوە لە فەرمانبەرانی وەربگرێتەوە بەڵام ئەم سیستەمە مەگەر بە زۆر بسەپێندرێت بەسەر هاووڵاتیان وفەرمانبەراندا ئەگینا قەبوڵكراو نییە نە لای فەرمانبەران نە لەلای حكومەتی عێراقیش.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








