سوپای ئەمریكا هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای ئەمریکا
لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەكان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراقدا، ئەوا ئەمریکا رێوشوێنی ئەمنی زیاتر دەگرێتە بەر.
بەگوێرەی ئاژانسی رووەیتەرز، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، مەترسی زیاتربوونی هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانیان هەیە لە سوریا و عێراقدا، هێرشەکانیش گروپەكانی لایەنگری ئێران ئەنجامیدەدەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان رێوشوێنی ئەمنی زیاتر دەگرنە بەر، کە خۆی لە زیادكردنی جموجۆڵە سەربازییەكان و توندوتۆڵكردنی كۆتوبەندەكانی گەیشتن بەو بنكانەی سوپای لێیە دەگرێتەوە، لەگەڵ زیادكردنی كۆكردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەكان بە بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوان و پرۆسەكانی تری چاودێری.
لەلایەکی ترەوە، سوپای ئەمریكا چاودێریكردنی تاوەرەكانی پاسەوانی لە دامەزراوە سەربازییەكان بەهێز دەكات و پرۆسەكانی چڕدەكاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی هێرشەكان بە فرۆكەی بێفرۆكەوان و دژە موشەك.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، گەورە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن بەتایبەت وەزیری بەگری ئەمریكا هۆشداریداوە لەمەترسی هەڵكشانی زیاتری هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەوپێیەی ئێران هەوڵی فراوانكردنی روبەڕوی جەنگ دەدات لەنێوان ئیسرائیل و حەماس.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









