هه‌وڵێكى نوێى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ رێگریكردن له دابه‌شكردنى مووچه راسته‌وخۆ له به‌غداوه ئاشكرا ده‌بێت

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
شاره‌زایه‌كى دارایی و بانك باس له كێشه‌كانى پرۆژه‌ى “هه‌ژمارى من” ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانى پرۆژه‌كه بریتیه له‌وه‌ى رێگرى بكات له‌وه‌ى له به‌غداوه راسته‌وخۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆران دابه‌شبكرێت، ده‌شڵێت: “پرۆژه‌كه سه‌رمایه‌یه‌كى زۆر ده‌خاته به‌رده‌ست بانكه تایبه‌ته‌كان”.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفرانسى ساڵانه‌ى بانكه‌كان وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “تاوه‌كو ئێستا 200 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌ژماریان له بانكه‌كان بۆ كراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو كۆتایی ساڵى داهاتوو یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆر مووچه‌كه‌یان ده‌كرێته ئه‌لیكترۆنى له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌ى “هه‌ژمارى من-ه‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى یه‌كه‌م، عوسمان محەمەد، شارەزا لە كاروباری بانك و دارایی له‌باره‌ى ودهكارى پرۆژه‌ى “هه‌ژمارى من” بە SNNى راگەیاند، “گرفتی گەورەی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێم ئەوەیە كە متمانەیان بە حكومەت نەماوە چجای ئەوەی پارەكانیان لە بانكێكی ئەهلی دابنێن و لەڕێگەی ههژمارێكهوه مووچەكانیان وەربگرن”.
له‌باره‌ى هۆكارى هێنانه پێشه‌وه‌ى پرۆژه‌ى، “هه‌ژمارى من” له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ئه‌و شاره‌زایه‌ى دارایی و بانك وتیشى: “هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی سیستمی “هەژماری من” بۆ ئەوەیە كە لەلایەك رێگری بكات لە ڕاستەوخۆ دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغداوە. لەلایەكی دیكەشەوە، دەیەوێت لەڕێگەی كردنەوەی ئەو هەژمارەوە سەرمایەیەكی زۆر بۆ ئەو بانكە كۆبكاتەوە كە خۆی خاوەنداری دەكات، بەڵام ئەمە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە رەتكراوەتەوە كە مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكێكی تایبه‌ت، چونكە لەڕووی یاساییەوە رێگە پێنەدراوە لەكاتێكدا بانكی حكومی بوونیان هەبێت”.
ئەو شارەزایەی بواری بانك و دارایی ئەوەشی خستەڕوو، “مەبەستێكی دیكەی سەرۆكی حكومەت لە جێبەجێكردنی سیستەمی “هەژماری من” بۆ خۆدزینەوەیە لە پێدانی ئەو مافەداراییانەی فەرمانبەران كەلای حكومەتە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە ئەو قەرزانەی هاووڵاتیان لە ئاو كارەبا لایانە بە ئاسانترین شێوە لە فەرمانبەرانی وەربگرێتەوە، بەڵام ئەم سیستەمە مەگەر بە زۆر بسەپێندرێت بەسەر هاووڵاتییان و فەرمانبەراندا ئەگینا قەبوڵكراو نییە نە لای فەرمانبەران نە لەلای حكومەتی عێراقیش”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









