گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 29/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ هەینی 29/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
ئاس:
- هێشتا پادشایە.
- یانەی ریاڵ مەدرید بە نرخترین یانەی جیهانە تا ئێستاش.
- یانەکە بە رێژەی لە %8 نرخی زیادیکردووە لە چاوی ساڵی رابردوو، ئێستا نرخەکەی بووە بە 3,478 ملیار یۆرۆ.
- بەرشەلۆنە لە پلەی سێیەم دێت و نرخەکەی 3,193 ملیار یۆرۆیەو ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی سێیەم دێت.
- لالیگا لە 11ی حوزەیران دەستپێدەکات و لە 19ی تەمووز کۆتایی دێت.

سپۆرت:
- بە پێی زانیارییە تایبەتییەکان لویس سوارێز دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.
- لەوانەیە لویس سوارێز لە هەفتەی داهاتوو گلۆپی سەوزی لە لایەن پزیشکەکانەوە بۆ هەڵبکرێت و بە تەواوی بۆ یاری مایۆرکا ئامادە بێت لە 14ی مانگی داهاتوو.
- یانەی ئینتەرمیلان بۆ فرۆشتنی لاوتارۆ خۆی بە دەستەوە ناداتو دەیەوێت یان نرخی گرێبەستەکەی بدرێت، یان دەستبەرداری نابێت.
- یانەی یۆڤانتۆس دەستبەرداری بیرۆکەی دانانی ئارسر لە گرێبەستی پیانیچ دەبێت و بەرشەلۆنە بۆ گرێبەستی جۆرجینهۆ دەچێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یاریزانانی بەرشەلۆنە هاوشێوەی ماتۆڕسکێلن.
- هێرشبەرەکانی بەرشەلۆنە لە باشترین ساتی یاریکردنی خۆیاندان و هەریەکە لە میسی، فاتی، گریزمان،سوارێز هەموان سەرسام دەکەن.
- بریسوایتیش خێراییەکەی لە دەست نەداوە و ڤیدال و سیمیدۆ و پیکی و راکیتچیش لە هەموو توانای خۆیاندان.
- یانەی ئینتەرمیلان پێداگرە 111 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی لاوتارۆ بەدەست بهێنێت،بەڵام یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە قیست پارەکە بدات.
- ساندرۆ رۆسێل هەموو شتێک لە کتێبەکیدا باس دەکات دوای 15 ساڵ و جەنگی خۆی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشوو دەستپێدەکات.

مارکا:
- ریاڵ مەدرید لە %30کارەکانی یاریگای بێرنابیۆی تەواو کردووە و لە مانگی ئەیلوول جارێکی تر دەکرێتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









