“عێراق ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك بۆ كۆتایی هێنان به گرژیه‌كانى سه‌رسنوور له‌گه‌ڵ توركیا واژوو بكات”

قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق | فۆتۆ: GK
SNN
راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر پرسى ناكۆكیه‌كانى سه‌رسنوور، ده‌شڵێت: “مه‌به‌ستمانه هیچ هێزێكى چه‌كدارى له‌سه‌ر خاكى عێراقه‌وه هێرش نه‌كاته سه‌ر وڵاتانى دراوسێ”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌كه‌م، قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق له په‌راوێزى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى مه‌زراى سه‌رۆك مام جه‌لال له سلێمانى له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان باسى رێككه‌وتنى ئه‌منى ئێران و عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كرد به‌مه‌به‌ستى سنوورداركردنى چالاكى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران و وتى: “ئه‌و رێككه‌وتنه له قۆناغى كۆتاییدا و تاوه‌كو ئێستا به باشى جێبه‌جێكراوه”.
راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق نه‌یشارده‌وه، “سه‌رقاڵى ههنگاونانن بۆ رێككه‌وتنێكى هاوشێوه له‌گه‌ڵ توركیا” و ئاشكراى كرد، “عێراق زۆر به جددى كار له‌سه‌ر كه‌یسێكى هه‌ستیار ده‌كات كه ئه‌ویش بریتیه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیا له‌سه‌ر ناكۆكیيهكانى سنوور هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران كردى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا قاسم ئه‌عره‌جى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “عێراق ده‌یه‌وێت هیچ ده‌ستێكى ناوه‌كى و هێزێكى چه‌كدارى له‌نێو خاكى عێراقه‌وه هیچ چالاكیه‌ك له‌دژى وڵاتانى دراوسێ ئه‌نجام نه‌دات”.
به وته‌ى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، “له ئێستادا به وردى كار له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئارامى بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كان”.
قسه‌كانى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سلێمانى كه له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوه‌وه. سه‌ردانه‌كه‌ى به یه‌كه‌مین سه‌ردان داده‌نرێت له‌دواى كۆتایی هاتنى واده‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى سنوورداركردنى چالاكى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران له هه‌رێمى كوردستان كه له 25ى ئه‌یلول كۆتایی هات. رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان ئێران و عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم واژوو كرابوو.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









