پارێزه‌ره‌كه‌ى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ئاشكرا ده‌كات كه له دادگاى فیدراڵى تۆماریان كرد

وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی
SNN
یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه تیرۆر زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ئاشكرا ده‌كات كه له دادگاى فیدراڵى تۆماریان كرد به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه به یاساى ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ده‌ركراون و ده‌ڵێت: “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى هه‌ولێر له‌دژى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و هاوڕێكانى له‌كاتێكدا ده‌رچوو كه ئه‌و یاسایه به‌رسه‌رچوبوو”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌كه‌م، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكى ئه‌نجامدا له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه تیرۆر به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌ساڵى 2018ه‌وه به یاساى ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ده‌ركراون له‌نێو دادگاكانى هه‌رێم به تۆمه‌تى به‌سه‌رچوونى یاساكه. له دادگاییه‌كه‌دا د.چیا زەنگەنە و هێڤار محەمەد پارێزەر و بریكارانی یاسایی وەهاب هەڵەبجەیی ئاماده بوون.
لەو بارەیەوە د.چیا زەنگەنە، راوێژكاری یاسایی و پارێزەری دۆسیەى تۆمه‌تباركردنى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و هاوڕ‌ێكانی بە میدیاى فه‌رمى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند، “لەگەڵ هاوپیشەم هێڤار محەمەد وەك تیمی پارێزەرانی دۆسیەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی و ئەفسەرە پلە باڵاكانی دژەتیرۆر، دوێنێ لەیەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر بڕ‌یاری نایاسایی دادگای هەولێر ئامادەبووین، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر سكاڵای یاساییمان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان لەسەر ئەو بڕیارە لەدادگای فیدراڵی تۆمار كردبوو. لە دادگای فیدراڵی تانەمان لەو یاسایە داوە كە بەڕ‌ێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و فەرماندەكانی بەڕ‌ێوەبەرایەتییەكەی پێتۆمەتبار كراوە. یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و یاساكە دوای چەندینجار درێژكردنەوەی ماوە یاساییەكەی لە ساڵی 2018 ەوە بەسەرچووە، ئەمە جگە لەئەوەی پەرلەمانی كوردستانیش لەوكاتەدا لە بۆشایی دەستووریدا بووە و بەپێی بنەما دەستوورییەكان هەر یاسایەك كۆتایی بە ماوە یاساییەكەی هاتبێت، دادگاكان ناتوانن پشتی پێ ببەستن و بڕ‌یاری پێدەربكەن”.
وتیشی: “هەر لەدانیشتنەكەی دوێنێی دادگای فیدراڵیدا، بەپێی بنەما دەستورییەكانی عێراق، تانەمان لەناوەڕ‌ۆكی بڕ‌یارەكەی دادگای هەولێر دا، كە هیچ بنەما و بەڵگەیەكی یاسایی تێدا نییە، ئەمە جگە لەوەی رێگری یاسایی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف دروستدەكرێت و دۆسیەكە بۆ مەرامێكی سیاسی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە تێپەڕ‌یووە. هاوكات، دۆسیەكە كاریگەری زۆری لەسەر ئاشتی لەهەرێم و تەبایی نێوان لایەنەكان دروستكردووە”.
پارێزەری دۆسیەكە ئاماژەی بەوەشكرد، “بەهۆی ئەوەی لەئێستادا هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاساییدایە و دەسەڵاتی یاسادانان كارا نییە، بۆ رەتكردنەوەی بڕ‌یارەكەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر سكاڵامان لەدادگای فیدراڵی تۆماركردووە و داوامانكردووە سەرجەم ئەو بڕ‌یارانەی دادگای هەولێر هەڵبوەشێنرێنەوە كە لەڕ‌ووی یاساییەوە نایاسایین و بەیاسای بەسەرچوو بڕ‌یاریان پێدراوە، یان بۆ مەرامی سیاسی پشتیان پێبەستراوە”.
یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ساڵی 2006 لە پەرلەمان پەسند كرا، لە ماددەی 17ی‌دا ئاماژە بەوە دراوە، “بۆ ماوەی دوو ساڵ كار بە یاساكە دەكرێت لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقییەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









