بڕیارێکی گرنگ لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان

SNN-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مۆڵەتی کۆتایی بدرێت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کردوە، هەروەها بڕیاردرا ئاسانکاری بکرێت لە پرسی کوژانەوە و قەرەبووکردنەوەی زەوی بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی باشتری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی یەکەمی2023، لە هەولێر کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە 29، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەموو ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی وەبەرهێنان و چۆنییەتی چارەسەر کردنیان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان تاوتوێ کرا. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە هاوکار و هەماهەنگ بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە بڕیاردرا؛ بەپێی یاسا بەرکارەکان کار بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان دەکرێن پاش کوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێدانی مۆڵەتی کۆتایی بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان درا کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کرابوو. هەروەها قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش کرا کە هاوبەشن لە نێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









