ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێم ناچێته به‌غدا و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقن

شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا | فۆتۆ: KRG
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ناكات، ده‌شڵێت: “چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى دارایی ناوه‌نديى و لیژنه‌ى دارایين بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمێك بدۆزنه‌وه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى تر‌ى عێراق”.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “بڕیارە دوای پاکتاوکردنی ئاماری مانگەکانی تهمموز و ئاب و ئەيلول تایبەت بە وەزارەتی دارایی ھەرێم، عێراق ئیمزای ناردنی 700 ملیار دینارەکە بکات و بینێرێت”.
له‌باره‌ى هۆكارى سهردانینهكردنى به‌غدا له‌لایه‌ن شاندى هه‌رێمه‌وه كه بڕیاربوو دوێنێ سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن؟ غه‌ریب ئه‌حمه‌د وتیى: “ئەمڕۆ وەفدی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا ناکات، بەڵکو چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەند و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی نوێ کە بتوانن دابەشکردنی مووچەی موچە خۆرانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “وه‌زاره‌تى دارایی به شاندى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه، پێویسته چاوهڕێبكهن تاوه‌كو ده‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌ممه 30ى تشرینى یه‌كه‌م، د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “وردبینیكردن له ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى دارایی عێراق به هاوكارى دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه كۆتایی بێت و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌ربكه‌وێت، پاشان ده‌ستبه گواستنه‌وه‌ى مووچه بكرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا مووچه‌ى ملیۆنێك و 200 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر به‌غدا؟ د. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “نه‌خێر، له بودجه‌ى 2023ى عێراقدا 35 بۆ 37 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێم خراونه‌ته‌سه‌ر به‌غدا. به‌غدا رازیبووه مووچه‌ى 681 هه‌زار و 979 مووچه‌خۆرى تر‌ى هه‌رێم بخرێته‌سه‌ر به‌غدا كه داتاكانیان یه‌كلابوونه‌ته‌وه”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كێشه‌ى دروستكردووه مووچه‌ى خانه‌نشینانه”، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له به‌غدا سندوقێك هه‌یه به‌ناوى سندوقى خانه‌نشینى، ئه‌م سندوقه پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى تێده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى دواى پاره‌ى مووچه‌ى خانهنشینیهكهیانى لێ دابینبكرێت، له هه‌رێمیش بڕى 14٪ و 17٪ى مووچه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام دیار نییه پاره‌كه‌ى بۆ كوێیه”.
د. جه‌مال كۆچه‌ر روونیشكرده‌وه، “مه‌حاڵه به‌غدا بچێته ژێربارى پاره‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم، چونكه پاره‌كه‌یان نه‌چووه‌ته نێو سندوقى خانه‌نشینى عێراق، ناشكرێت له‌ناو بودجه جێگه‌ى مووچه‌كه‌یان بكاته‌وه، چونكه بارگرانى دروستده‌كات”.
هاوكات رۆژى 29ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “رۆژی یەکشەممە بە واژووی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە ( میزان مراجعە ) ی مانگەکانی تەموزو ئاب و ئەیلولی هەرێمی کورستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، کە سەرجەم داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بەداتا و ژمارە تێدا روونکراوەتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









