ئێران رێگە چارەیەک بۆ کۆتایهاتنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دادەنێت

ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایانکردووە، بۆ کۆتایهاتنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئەنجامدانی ریفراندۆمە لە فەلەستین، بەو جۆرە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان نامێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەنراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بە پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان “ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاهیان” وەزیری دەرەوەی ئێران و پۆڵ ریچارد گاڵاگیر وەزیری دەرەوەی ڤاتیكان دەکەن، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران وتوویەتی “ئێمە پێمانوایە پرسی فەلەستین دەبێت لە بنەڕەتدا چارەسەر بكرێت، ئەویش دەكرێت ریفراندۆمێكی گشتی بە هاوكاری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان و بە بەشداریی هەموو دانیشتوانی رەسەنی فەلەستین، لەوانەش موسڵمانان، مەسیحییەكان و جولەكەكان، ئەنجام بدرێت”.
لە درێژەی پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە وەزیری دەرەوەی ڤاتیكانی وتووە “تەنیا دوو رێگە بۆ چارەسەری تەنگژەكانی ئێستای فەلەستین هەیە، یەكەمیان راگرتنی شەڕ و چارەسەری سیاسیە كە پەیوەستە بە ئەنجامدانی ریفراندۆمێكی گشتیی هەموو خەڵکی فەلەستین بەشداربن، دووەمیش بەردەوامبوونی شەڕە كە دەبێتە هۆی فراوانبوونی ململانێكان و درێژەكێشانی ناکۆکی و تەنگژەکان”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









