باوکی شانی لوک راستی مردنی کچەکەی لەلایەن حەماسەوە ئاشکرادەکات

SNN
شانی لوک ئەو کچەی لە 7ی تشرینی یەکەمدا لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیرا، پێشتر دایکی رایگەیاند لە ژیاندا ماوە، بەڵام هەردوێنێ دایکی ئەو کچە ئاشکرایکرد، حکومەتی ئیسرائیل پێی راگەیاندووە، بەشێکی لاشەی کچەکەیان دۆزیوەتەوە و لەلایەن حەماسەوە سەربڕدراوە، بەڵام باوکی ئەو هەواڵە رەت دەکاتەوە.
نەسیم لوک باوکی شانی لوکی تەمەن 22 ساڵ رایگەیاند، کچەکەی سەرنەبڕدراوە بەڵکو لە فیستیڤاڵەکەدا کاتێک حەماس تەقەی بەسەر بەشداربووەکاندا ککردووە، لەگەڵ هاوڕێکانی هەڵهاتوون و لەناو ئۆتۆمبێلێکدا خۆی حەشارداوە، لەو کاتە فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی، دایکی ئەو کچە بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتبوو، “حکومەتی ئیسرائیل پێی وتووە کجەکەیان لەلایەن حەماسەوە سەربردراوە و سەری ئەو کچەیان لەو کاتەدا دۆزیوەتە کە هێزەکان چوونەتە ناو غەززەوە”.
شانی لوک کچێکی ئەڵمانی تەمەن 30 ساڵە رۆژی 5ی تشرینی یەکەم چووەتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەشداری فیستیڤاڵێکی موزیک بکات لە نزیک سنوری غەززە، دوو رۆژ دواتر لە هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کەوتە دەست چەکدارانی حەماس.
شانی، باوکی جولەکەیەو خەڵکی پۆڵەندایە، دایکیشی کریستیانە و خەڵکی ئەڵمانیایە، گرافیک دیزاینەرە، هەر چوار زمانی ئەڵمانی، ئینگلیزی، فەرەنسی و عیبری دەزانێت، کوڕێکی هەیە کە لەکاتی سەفەرەکەی بۆ ئیسرائیل لەلای باپیر و داپیری جێی هێشتوون.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









