کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان کەمکرایەوە

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN-
وەزیرى خوێندنى باڵ و تویژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو بەڕێژەى (%10) تا (%20) کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کەمدەکەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى (2023/10/31) د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا کە راوێژکارى وەزیر و سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیای جۆرى و بەڕێوەبەرى خوێندنى تایبەت ئامادەیبون، د. ئارام محمد قادر دوپاتیکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە گرنگییەوە لە زانکۆ تایبەتەکان دەڕوانێت و چاوەڕوانی وەزارەت و خەڵکی کوردستان لە زانکۆ تایبەتەکان ئەوەیە کەبتوانن لەڕوی پەرەپێدانی ژێرخان و توانای مرۆیی و دەستەبەرکردنی پێداویستییە زانستییەکان و سیستمی خوێندن و ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن نمونەی سەرکەوتو و ناوازە پیشکەش بکەن و هەوڵەکانیان زیاتر چڕ بکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن و متمانەی دامەزراوەیی بۆ زانکۆکان.
هەر لە وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا باسى لە پلانى وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆکان و دەرفەتى یەکسان بۆ هەموان کرد و وتى: ئێمە لە ماوەی ڕابردودا کارمان کردوە بۆ ئەوەى ڕیفۆرمى قوڵ لە سیستمى خوێندنى وڵاتەکەمان بکەین بەتایبەت بۆ پێداچونەوە بە پرۆگرامەکانى خوێندن، بەشێکى ئەم پڕۆگرامانە پەیوەندیداربون بەخوێندنى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، هەروەها بەشی دیکەى بریتی بوە لەوەى هەموو گەنجانی وڵاتەکەمان دەرفەتیان هەبێت لەناو وڵاتی خۆمان خەونەکانیان بێتەدی و ڕێگە بگرین لە کۆچی بەلێشاوی هزرو توانا مرۆییەکان و چونە دەرەوەو بەهەدەردانی سەرمایەی نیشتیمانی.
کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ حکومیەکان بەگشتى و زانکۆ تایبەتەکان بەشێوەیەکى تایبەت بەشێکى دیکەى وتەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێکهێنا، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو بەڕێژەى (%10) تا (%20) کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان داشکێنراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زانکۆ تایبەتەکان لە ڕێگەی پرۆگرامی جیاوازەوە هاوکاری زیاتری خوێندکارانی سەرکەوتوو بکەن و نەهێڵن کرێی خوێندن ببێتە لەمپەڕ لەبەردەم بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانیان.
سەبارەت بەپلان و ستراتیجیەتى وەزارەت بۆ بەستنەوەى زانکۆکان بەبازارى کار، وەزیرى خوێندنى باڵا وتى: پرۆسەی خوێندن دەبێت ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری کوردستان بێت، دەبێت باشتر هەوڵ بدەین ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێداویستییەکانی بازاڕی کارەوە ببەستینەوەو باشتر دەرچوان ئامادە بکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە سەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کێبڕکیی بەدەستهێنانی هەلی کار بکەن، بۆ ئەوەش باسى لە پلان و ستراتیجیەتى وەزارەت کرد و ڕایگەیاند: پلانمان ئەوەیە زیاتر زانکۆکانمان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار کارلێک بکەن و بەردەوام ڕوپێوی ئەو کارامەییانە بکەین کە بۆ بازاڕی کار پێویستن، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر سود لە دەستی کاری ناوخۆیی وەربگرین و لەهەمو بوارەکانی کەرتی ئابوری و پیشەسازی جێگایان بکەینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









