پزیشکانی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

0
1535

SNN-

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند و دەڵێن:”بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکان و دیارنەبوونی وادە دابەشکردنی مووچە چیتر ناتوانین بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە نەخۆشخانەکان”.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەی رایگشتی و ‎د. سامان بەرزنجی – وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ‎د. ڕەهێڵ فەرەیدوون – بریکاری وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ‎د. صباح نصرالدین – بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی د.ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە د.سیروان محمد بەرێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان-یان کردووەو دەڵێن:”ڕوونە لای هەمووان، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە دۆخێکی سەخت و ناهەمواری ئابووری تێپەڕ دەبێت و دواکەوتنی مووچە گرفتێکی زۆری بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و چینی فەرمانبەران بە تایبەتی درووستکردووە، ‎بۆ زیاتر لە سێ مانگ دەچێت کە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە و تا ئێستا ڕوون نیە وادەی دابەشکردنی مووچە کەی دەبێت.

لە بەیاننامەکەدا پزیشکانی نیشتەجێی خولا و پلەبەند ئاماژەیان بەوەشکردووە:” ئێمە وەکو پزیشکانی گەنج بەردەوام لە خزمەتی هاوڵاتیان بووین و سەرباری دواکەوتنی شایستە داراییەکانمان و درووستبوونی ئاستەنگ و بارگرانی هەموو کاتێک بێ کەم و کوورتی لە ناو نەخۆشخانەکان لە خزمەتی نەخۆش بووین، بەڵام گرنگە لامان بۆ ڕایگشتی ڕوون بکەینەوە کە ئێمەی پزیشکانی گەنج بەدەر لە مووچەکانمان سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتمان نییە و بۆ بەردەوام بوونمان پێویستمان بە پێدانی شایستە داراییەکانمان هەیە و لە ئەگەری زیاتر دواکەوتنی مووچەکانمان ناتوانین چیتر بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە ناو نەخۆشخانەکان، ئەگەرچی ئەم هەڵوێستە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و نەخۆشەکانمان نیە، بەڵام ئێمە بە ناچاری و بە هۆی ئەو بارگرانیەی هاتووەتە ئەستۆمان چیتر ناتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردن و لە ئەمڕۆوە بڕیاری بایکۆتکردنی سەرتاسەریمان داوە تاوەکو شایستە داراییەکانمان دابەش دەکرێت بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان .

بایکۆتکردنی پزیشکان لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مانگی 11 -یە  و حکومەت تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this