رێبوار تەها: ئەم ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە بۆ مانەوەی نەتەوەکەمان

SNN-
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، کەرکوک شایانی ئیدارەیەکی باشتر و رەسەنترە و ئەم ھەڵبژاردنە، ھەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە بۆ مانەوەی نەتەوەکەمان.
رێبوار تەها، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پەیامێکدا رایگەیاند، لە پەرۆشیمان بۆ کۆتاییهێنان بە زوڵم و ستەمکاریی لە دژی گەلەکەمان، لەپێناو پاراستنی ناسنامەی کوردانەی کەرکوک، بە هەستکردن بە تەحەدداکانی بەردەم ئایندەی نەتەوەکەمان، هاوپەیمانی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنیی پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنین.
“لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەمە دووەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدەدرێت، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە بۆ مانەوەی نەتەوەکەمان، بۆ ئایندەی کچان و کوڕانی شارەکەمان بەتایبەت دوای ئەو دۆخە سیاسیی و ئیداریی و عەسکەرییە نەخوازراوەی بەسەر شارە خۆشەویستەکەماندا سەپێنراوە” رێبوار تەها وادەڵێت.
دەشڵێت:” کەرکوک و نەتەوەکەمان لە بەردەم هەڕەشەی گەورە و هەلومەرجێکی تەواو جیاواز و ساتەوەختێکی هەستیار و یەکلاکەرەوەدایە، بۆیه بانگەوازی نیشتمانیمان رووی لێتانە بۆ ئەوەی بە گیانێکی پەرۆش و بەرپرسیارانەوە لە خەمی سەرخستنی لیستەکەماندابین تا ببینە هێزێکی دیموکراتی وکۆتایی بە دۆخی سەپێنراوی کەرکوک بێنێ و دۆخەکە بخاتە خزمەتی کەرکوک و پێکەوەیی هەموو کەرکوکییەکاندا، بۆیە با هەمووان لە رۆژانی بانگەشەدا کەشێکی ئارام و دۆستانە و شارستانیانە بخوڵقێنین، دوور لە دروستکردنی کێشە و ئاستەنگ بۆ هاوڵاتییانی شارەکەمان”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









