
دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخى 100 دۆلار بۆ 163 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه له به‌غدا، ئه‌مه‌ش نرخێكى پێوانهیيه له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى تشرینى دووه‌م، نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینا له به‌غدا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌جۆرێك نرخى كڕینى دۆلار گه‌یشته 163 هه‌زار دینار.
هاوكات به‌یانى ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو له هه‌رێمى كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، نرخى 100 دۆلار گه‌یشته 162 هه‌زار و 750 دینار.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ 163 هه‌زار دینار له‌كاتێكدایه كه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به 162 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
هه‌رچه‌نده نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه، به‌ڵام عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له كۆتا لێدوانى میدیاییدا له میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفڕانسى ساڵانه‌ى بانكه‌كان له هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان وتى: “ئێمه پابه‌ندین به جێگیركردنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له بازاڕه‌كاندا و كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م جێگیر كردنه بۆ ساڵى داهاتوو زیاتر ده‌رده‌كه‌ون”.
به‌پێى بڕیارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ساڵى داهاتوو ته‌واوى مامه‌ڵه داراییه‌كانى نێوخۆیی عێراق به دینارى عێراقى ئه‌نجامده‌درێت. ئامانج له‌م بڕیاره‌ش بریتیه له دابه‌زاندنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراق له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى، بانكى ناوه‌ندى نرخى 100 دۆلارى به 130 هه‌زار دینار جێگیر كردووه له بنه‌ڕه‌تدا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








