دابەشكردنی نەوت نرخی نەوتی لە 185هەزاردینارەوە بۆ 165هەزار دینار دابەزاندووە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی لەچەند مانگی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان زیاتر لە 185 هەزاردیناری تێپەڕاند، بەڵام لەگەڵ دەستكردن بە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان 165 بۆ 170 هەزار دیناردایە، بەوتەی نەوتفرۆشانیش ئەگەر ئەم دابەشكردنە بەدەوام بێت نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت.
ئاری بەكر، یەكێك لەنەوتفرۆشەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەستیكرد بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان ئەمە كاریگەری زۆر باشی هەبوو لەوەی ڕێگربوو لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڵكوو بە پێچەوانەوە نرخەكەشی دابەزاند.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشدەستكردن بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت نرخی بەرمیلێك نەوت 185 هەزاری تێپەڕاندو پێشبینی دەكرا نرخەكەی بۆ نزیكەی 200 هەزار بەرز ببێتەوە، بەڵام بەدابەشكردنی نەوت لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 165 بۆ 170 هەزار دیناردایە و ئەگەریش دابەشكردنی نەوت هەروا بەردەوامبێت ئەوا نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.
پێشتریش لێپرسراوی بەشی پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە سنوری پارێزگای سلێمانی پێویستی بە زیاتر لە 110 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆ ئەوەی هەرخێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێبدرێت، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە پێنج بۆ 15 تانكەر نەوت دێت بۆ دابەشكردنی، لەكاتێكدا دەتوانن رۆژانە دوو ملیۆن لیتر نەوت دابەشبكەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









