دژە تیرۆری کوردستان: بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر | فۆتۆ: EIA
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌م، هێزى دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دوو کاتی جیادا هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌نێو شارى هه‌ولێر سێ ده‌نگى به‌رز بیستران، دواتر گروپه چه‌كدارییه‌كان ئاشكرایان كرد، “به درۆن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى ئه‌مریكا له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر”.
دژە تیرۆری کوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا زانیارى له‌سه‌ر هێرشه‌كان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، “بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا دژە تیرۆری کوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە”.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل له كه‌رتى غه‌ززه له 2ى تشرینى یه‌كه‌م، هێرشى گروپه چه‌كداره ئیسلامیيه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كه ئه‌وان به “بنكه‌كانى ئه‌مریكا” ناویده‌به‌ن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵكشاوه. له كۆتا سه‌ردانیشیدا بۆ عێراق كه رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌بوو ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “بێده‌نگ نابن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه چه‌كدارییانه‌ى كه ده‌كرێته‌سه‌ریان، بۆیه پێویسته هێرشه‌كان بوه‌ستێنرێن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









